مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەیان وەردەگرن

بڕیارە رۆژی سێشەممە مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان وەربگرن.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بوون بە گرێبەست یەکەم مووچەی مانگی 9ی 2024 رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن.

تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست شایستە داراییەکانیان بۆ مانگی حەوت و هەشت وەرنەگرتووە، کە شایستەی کاتی وانەبێژیان بۆ هەژمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان سەر بە کەرکوکە سبەی دەتوانن نەوت وەربگرن

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکەکانیان سەر بە کەرکوکە، سبەی دەتوانن لە چەمچەماڵ نەوت وەربگرن. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share