شاندی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد دیاریكرا

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە و بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی بڕیارێكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە نەخشەڕێگای حكومەتی هەرێم، بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغداد لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدڕاڵی بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداریی شایستەی هەرێمی كوردستان لە دامەزراوە فیدڕاڵییەكان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و بابەتەكانی دیكەی وەك پڕۆژەیاساكانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای تاوتوێكردنی ئەم بڕگەیە، بڕیاردرا شاندی دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ پێكبێت لە وەزیرانن دارایی، سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حكومەتی هەرێم، هەروەها ڕاسپێردران لە چوارچێوەی مافە دەستوورییەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، لە نزیكترین كاتدا، دەست بە گفتوگۆ بكەن و جەخت لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی فیدڕاڵی و ئەو ڕێككەوتنە سیاسییەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەردرا كرایەوە.

لە بڕگەی دووەمدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم، هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕادەسپێردرێن بۆ كاركردن لەسەر ئەم بابەتە.

بابەتی پێشتر

كوڵەوەیباب لە باخچەی پەیمانگادا

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. پادشای بەریتانیا هێلكەباران كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share