منداڵەکانی پێشمەرگەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک بە دوو منداڵەکەیەوە داوای هاوکاریکرد و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، منداڵەکانی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی و چارەسەری منداڵەکان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە بە دوو منداڵی نەخۆشەوە لەسەر شەقام داوای هاوکاری دەکرد، دەستبەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوونی باری تەندروستی منداڵەکان و دابینکردنی چارەسەری و پێداویستی پزیشکی و هەر ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share