منداڵێک لە هەوڵی فرۆشتن رزگارکرا

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی لەلایەن باوکییەوە پوچەڵکردەوە.

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “توانیومانە منداڵێک لە هەوڵێکی فرۆشتنی لەلایەن باوکی و یەکێک لە هاوسەرەکانی باوکییەوە پووچەڵبکرێتەوە و تۆمەتبارانیش دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “باوکی منداڵەکە دوو جار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری دووەمی بووەتە خاوەنی منداڵێک و لەگەڵ هاوسەری یەکەمی رێکەوتوون بە بێ ئەوەی دایکی منداڵەکە بزانێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا منداڵەکە بفرۆشن”.

ئاشکراشی کرد، “منداڵەکە رەوانەی لای دایکی کراوەتەوە، تۆمەتبارانی رووداوەکەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share