قائیمقامیەتی کەرکوک نرخی گۆشتی سوور و مریشکی جێگیرکرد و کیلۆیەک گۆشتی بەرخ 18 هەزار دینارە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی کەرکوک، بڕیاردا بە جێگیرکردنی نرخی گۆشتی سوور بە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ و گوێرەکەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی قائیمقامیەتی کەرکوکدا بڕیاردا بە رێگری لە هاوردەی ئاژەڵ لە کەرکوکەرەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە، هاوکات، رێگەدان بە هاتنەژوورەوەی ئاژەڵ بۆ ناوشارەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە بە گوێرەی نرخی گۆشتی سوور لە پارێزگاکانی دیکە، نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بە 18 هەزار دینار و کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکەی بێ ئێسک بە 16 هەزار دینار و کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکەی بە ئێسک بە 14 هەزار دینار دیاری کرا و کیلۆیەک گۆشتی مریشکیش بە 3500 دینار دیاریکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share