منداڵێک لە هەوڵی فرۆشتن رزگارکرا

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی لەلایەن باوکییەوە پوچەڵکردەوە.

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “توانیومانە منداڵێک لە هەوڵێکی فرۆشتنی لەلایەن باوکی و یەکێک لە هاوسەرەکانی باوکییەوە پووچەڵبکرێتەوە و تۆمەتبارانیش دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “باوکی منداڵەکە دوو جار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری دووەمی بووەتە خاوەنی منداڵێک و لەگەڵ هاوسەری یەکەمی رێکەوتوون بە بێ ئەوەی دایکی منداڵەکە بزانێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا منداڵەکە بفرۆشن”.

ئاشکراشی کرد، “منداڵەکە رەوانەی لای دایکی کراوەتەوە، تۆمەتبارانی رووداوەکەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون”.

بابەتی پێشتر

لێدوانی ڕاهێنەری ئەرجەنتین پێش بڵاوکردنەوەى لیستی یاریزانەکان

بابەتی دواتر

شاندێکی حکومەت بۆ ڕێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراقدا دەچێتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی

ئیسحان شەمران راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رۆژنامەی(العربی الجدید)ی قەتەری راگەیاندووە، “چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر كە بەهای دۆلار…
Total
0
Share