شاندێکی حکومەت بۆ ڕێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراقدا دەچێتە بەغداد

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، مەبەستی شاندەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا.

فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە ئاوات شێخ جەناب وەزیریی دارایی هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێکدێت.

شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراقدا.

سەبارەت بەو 200 ملیارەی کە پێشتر هەرێم و بەغداد لەسەری ڕێککەوتوون فارس عیسا وتی، ئەوەی شاندەکە مەبەستییەتی هەموو پشکی هەرێمە لە بودجەدا نەک ئەو 200 ملیار دینارە چونکە پشکی هەرێم زۆر لەو بڕە زیاترە.

بابەتی پێشتر

منداڵێک لە هەوڵی فرۆشتن رزگارکرا

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی بۆندی گواردیۆلا درێژدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی ژنێك لە هەولێر دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تەرمی ژنێكیان لە نزیك تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share