گڵۆپی سەوز بۆ چارەسەرێک هەڵکرا بۆ خراپترین جۆرەکانی شیرپەنجەی مەمک

دەسەڵاتی تەندروستیی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ بەکارهێنانی چارەسەرێک هەڵکرد، کە شەڕ لەگەڵ خراپترین و سەختترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاندووە، بەریتانیا ڕێگەیداوە بە بەکارهێنانی چارەسەری pembrolizumab، تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەی مەمکی قۆناغی سێ کە لە کوشندەترین جۆرەکانە و هۆکاری مردنی یەکێکە لە هەر چوار کەسێک کە تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن.

توێژەران دەڵێن چارەسەرەکە هاوشانی چارەسەری کیمیایی دەدرێت بە تووشبوو، دەتوانێت بەر لە بڕیاری نەشتەرگەریی گرێ شێرپەنجەییەکان لەناوببات.

ئەو چارەسەرە بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە بەڕێژەی 40% کەمدەکاتەوە.

بەپێی پەیمانگایی تەندروستیی بەریتانی کە سەربە دەسەڵاتی تەندروستیی ئەو وڵاتەیە، چارەسەرەکە ڕێگریی لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە دەکات دوای کۆنترۆڵکردنی.

بابەتی پێشتر

لاهور جەنگی بورهان لە ڕێگەی مەسرور بارزانییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی پارتی دەكات

بابەتی دواتر

لەسەر كوشتنی هاوڵاتییە ئەمریكییەكە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share