لاهور جەنگی بورهان لە ڕێگەی مەسرور بارزانییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی پارتی دەكات

لاهور جەنگی بورهان دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی بۆ پارتی بڵاودەكاتەوە كە لە ڕێگەی مەسرور بارزانییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی پارتی دەكات و دەشڵێت، سیاسەت لەسەر بنەمای ڕقی شەخسی ناكرێت و لەو سۆنگەیەوە و بەبۆنەی كۆتایهاتنی كۆنگرەی 14وە پەیامی بۆ ئەو حزبە ناردووە.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز كاك مەسرور

دوای سڵاوو ڕێز

دەمەوێت پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەتان لێبكەم وە هەروەها لە ڕێگەی جەنابتەوە پیرۆزبایی لە كاك مەسعود بكەم بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هیوای ئەوەی كە ئامانجەكانی كۆنگرە كۆتایهێنان بێت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی بەینی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و دروستبونی یەكڕیزی ڕاستەقینە لە پێناو خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژووییە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخەین

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخەین. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لەپێناو…
Total
0
Share