خوولی سەربازی دەستپێدەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق خوولی سەربازی دەكاتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە داواكارییان پێشکەشکردووە بە مەبەستی وەرگرتنیان لە کۆلێژی سەربازیی 1/ روستەمییە بۆ خوولی 113ی ئەفسەران، سەردانی کۆلیژی ناوبراو بکەن بۆ چاوپێکەوتن.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەشكردووە، بەپێی لیستی هاوپێچ هەریەکە و بە گوێرەی پارێزگا و پیتی یەکەمی ناوەکەی بەو شێوەیەی لە لیستەكاندا دیاریكراوە، دەبێت لە 10ی12ی 2022 تاوەكو 1ی شوباتی 2023 سەردانی كۆلێژی سەربازیی روستەمییە لە بەغداد بكات.

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “لە کاتی سەردانیکردندا پێشکەشکار دەبێت تەواوی بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆیدا ببات”.

خوولی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی روستەمییە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە سەرپەرشتیدەكرێت و دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی لە لقەکانی زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی دەتوانن بەشداریی خوولەكە بكەن.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی شیروان شێروانی لە زیندان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە کۆتایی ساڵدا کێشەی دەرمان لە سلێمانی قوڵتردەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share