چارەنووسی شیروان شێروانی لە زیندان ئاشکراکرا

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، شیروان شێروانی پێشتر کە بێسەروشوێن بوو برابووە زیندانی تاکەکەسی، بەڵام ئەمڕۆ توانرا بگەڕێندرێتەوە لای هاوڕێکانی.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، “ماوەی 12 رۆژ شیروان شێروانی چارەنووسی نادیار بوو، بەڵام دواتر بۆمان دەرکەوت براوەتە زیندانی تاکەکەسی، ئەمڕۆش توانرا بگەڕێندرێتەوە لای هاوڕێکانی”.

وتیشی، “تۆمەتی ئەوە بۆ شیروان دروستکراوە گوایە مۆبایلی کەسێکی دیکەی بەکارهێناوە، بەڵام ئەوە هیچ راست نییە و تەنها بیانوویەکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ساڵی پار زیندانییەکەن داوایانکرد رێگەیان پێبدرێت درێژە بەخوێندن بدەن، ئەمساڵ دواجار رێگەیان پێدرا دەست بە خوێندن بکەنەوە و لە هەر زانکۆیەک بیانەوێت داوا پێشکەش بکەن و فۆڕم پڕبکەنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەو نەوتەی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئامادەنەبوون وەریبگرن لە سنووری دوکان دابەشکرا

بابەتی دواتر

خوولی سەربازی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share