وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بڕیاریدا هاوردەكردنیان قەدەغەبكات، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ کەمیی نرخی ئەو بەرهەمانە لە هەرێم، بەراورد بە نرخی هەمان ئەو بەرهەمانە كە لە بەسڕەوە هاوردەدەکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دانەوێڵە و پاقلەمەنییانەی لە دەروازەکانی بەسڕەوە دەهێنرێنە پارێزگاکانی عێراق، بەهۆی جیاوازیی سیستمی باج لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نرخەکانیان زیاتر دەكەوێت لە بازاڕەکانی ناویڕاست و باشوور بەراورد بەو دانەوێڵانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دێنە ناوەوە.

وەزارەتەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، بەهۆکاری جیاوازیی باج و تێچووی هاوردەکردنەکەی، بەرهەمە هاوردەکراوەکانی ناوەڕاست و باشوور ناتوانێت کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە بکات لەگەڵ بەرهەمە هاوردەکراوەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە وەزارەتەكە بڕیاریداوە، بەهری ساغنەبووەی ئەو بەرهەمی دانەوێڵە و پاقلەمەنییانەی لە بەندەری بەسڕەوە هاوردە دەکرێن، هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق قەدەغە بكات، بڕیارەکە لە ئەمڕۆ شەممەوە چووەتە بواری جێبەجێكردن.

ئەو بەرهەمانەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەی کردووە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بڕوات، بریتین لە، گەنمەشامی، فاسۆلیا و سۆیا.

بابەتی پێشتر

شێخی قەتەر مێسی و کریستیانۆی بۆچییە؟

بابەتی دواتر

پارتی لە 11 پارێزگا بە 55 كاندید بەشداریی هەڵبژاردنی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا

درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاشکراکرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share