ئاسایشی سلێمانی پیلانێکی داعش بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم شکستپێدەھێنێت

ئاسایشی سلێمانی پیلانێکی داعش بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم شکستپێدەھێنێت و لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو چەكداری گروپەكە دەكوژرێن و یەكێكی دیكەشیان كە ژنە بە برینداری دەستگیردەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی 3ی ئەم مانگە “سێ تیرۆریستی داعش کە یەکێکیان ژن بوو، لە قەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەک بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی ھەرێم کە پێشتر ئامادەکارییان بۆ کردبوو تا ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی دیكە بێنە ناوچەکە دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان بکەن”.

دەشڵێت، هێزەكانیان “لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان کرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە” دوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تاوانباران دەستیپێکرد.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، شەوی 7/6ی ئەم مانگە (شەوی رابردوو) لە شاخی ئاشداخ لە نزیک گوندی کچان لە ناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزەکانیان بوونەوە، پاش 30 خولەك توانرا ھەردوو تیرۆریست (ک.س.م.) و (م.ع.م.) بکوژرێن و تیرۆریست (ش.ن.ع.) بە برینداری دەستگیربکرێت.

زانیاریی لەبارەی تیرۆرستان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشدا هاتووە:

1- تیرۆریستی کوژراو (ک.س.م.) لەدایكبووی (1975) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و پێشینەی کاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و پیلانیان ھەبووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەکدارانی داعش بێنە ناوچەکە.

2- تیرۆریستی کوژراو (م.ع.م.) دانیشتووی چەمچەماڵ گەڕەکی راپەڕین لەدایكبوونی (1998)، خێزاندارە هاوسەرەکەی بەناوی (ش.ن.ع.) ئەندامی گروپەکە بووە. ھەردووکیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

3- تیرۆریستی بریندار (ش.ن.ع.) رەگەزی مێ و هاوسەری تیرۆرست (م.ع.م.) بەھەمان شێوە فیکری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووە و بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بکات لە کردەوە تیرۆریستییەکان.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا: گۆڕانی ئاووھەوا گەورەترین ئالنگارییە رووبەڕووی جیهان بووەتەوە

بابەتی دواتر

بە هۆکارێکی سەیر باوکێک ناچاردەکرێت 900 هەزار دۆلار بداتە کچەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆژەیاسایەك بنەماكانی دەستوور و شایستەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا نەبێت…
زیاتر ببینە

لە هەولێر پشوو راگەیەندرا

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بە هۆی ناسەقامگیری رەوشی کەشوهەواوە سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی رەسمییە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر…
Total
0
Share