بە هۆکارێکی سەیر باوکێک ناچاردەکرێت 900 هەزار دۆلار بداتە کچەکەی

لە رووداوێکی سەیر و دەگمەندا دوای ئەوەی کچێک داوای یاسایی لە دژی باوکی تۆمارکرد، دادگا بڕیاریدا باوکی 900 هەزار دۆلاری بداتێ.

رووداوەکە بۆ 16 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کاتێک باوکێک کچەکەی رازی دەکات بڕێک پارەبدات و زەوییەکی پێبکڕن و دواتر وەبەرهێنانی پێبکەن و تاپۆی زەوییەکە بکات بە ناوییەوە و لە قازانجەکەشی پارەیەکی زۆری پێبدات بەو شێوەیەش کچەکە بڕی 800 هەزار درهەمی ئیماراتی پێدەدات.

ئەو کچە باس لەوە دەکات، “ماوەی چەندین ساڵ تێپەڕی، بەڵام باوکم هیچ بڕە پارەیەکی پێنەدام، تەنانەت داواملێکرد تاپۆی بیناکە بکات بە ناومەوە، بەڵام رەتیکردەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ساڵی 2021 شۆک بووم کاتێک بیستم باوکم بیناکەی فرۆشتووە و سەرجەم پارەکانی کە دەکاتە سێ ملیۆن و 706 هەزار درهەمی ئیماراتی بۆخۆی هەڵگرتووە، بەمەش تووشی زیانێکی زۆری ماددی و دەروونی کردم بۆیە بڕیارمدا لە دادگا داوای مافی خۆم بکەمەوە”.

دادگای ئیمارات دوای ئەوەی پێداچوونەوەی بە دۆسیەکەدا کرد و کچەکە سەرجەم بەڵگەکانی خستنەبەردەم بڕیاریدا، باوکەکە ناچاربکات بە دانەوەی پارەی کچەکەی لەگەڵ 5% ی سوود و 50 هەزار درهەمیش وەک قەرەبوو، کە کۆی هەموو بە دراوی دۆلار دەکاتە نزیکەی 900 هەزار دۆلاری ئەمریکی”.

 

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی پیلانێکی داعش بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم شکستپێدەھێنێت

بابەتی دواتر

لە کۆنگرەی پارتی چی روویدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share