حكومەت: ئاوی خواردنەوە كەمبووەتەوە و زیادكردنی كلۆر هاوڵاتییان تووشی شێرپەنجە دەكات

وەزارەتی شارەوانیی عێراق، هۆشداری دەدات لە كەمبوونەوەی ئاو و ترسی هەیە لەوەی نەتوانن ئاوی خواردنەوە وەك پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن.

نەجم حەیالی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانیی عێراق دەڵێت، دوو هەزار رووبەر و پڕۆژەی ئاو لەكاركەوتوون و چیتر توانای دەستەبەركردنی ئاویان نییە و هۆكارەكەی كەمبوونەوەی ئاوی رووبار و دەریاچەكانە.

بەپێی وتەی حەیالی، كەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات و زێ و دەریاچەكان، گرفتێكی تری بۆ هاوڵاتییان دروستكردووە، كە بریتییە لە مەترسیی تەندروستی، چونكە وەك ئەو دەڵێت، كەمبوونەوەی ئاو دەبێتەهۆی پیسبوونی بە بەكتریا، بۆیە ناچارن رێژەیەكی زیاتری پاكژكەرەوەكانی وەك كلۆری تێبكەن.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاشكرایكرد، “زۆر بەكارهێنانی كلۆر لە ئاودا مرۆڤ دووچاری شێرپەنجە دەكات و ناتوانن لە رێژەی رێگەپێدراو زیاتر كە بریتییە لە (ppm 5) یەكە بەكاربهێنن”، ئەوەش وادەكات ئاوی خواردنەوە بە تەواوەتی پاكژ نەبێت.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: دوو چەكداری تیرۆریست لە سەنگاو كوژران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ دوو گۆڵی سه‌ڵاح یاریی لووتکه‌ی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ژینگەیە

ئەمڕۆ لەسەرانسەری جیهاندا بە رۆژی جیهانی ژینگە ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە مەبەستی پاراستنی…
Total
0
Share