ئاسایشی سلێمانی: دوو چەكداری تیرۆریست لە سەنگاو كوژران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەكانمان لە ناوچەی كچانی سەنگاو دوو چەكداری تیرۆریست كوژران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتی گەمارۆدانیان تیرۆریستەكان ڕووبەڕووی ھێزەكانی ئاسایش بوونە دوای 30 خولەك شەڕ و پێكدادان ھەردوو چەكدارە تیرۆریستەكە كوژران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ھێزەكانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم زانیاریی وردی ھەبووە لەسەر جموجۆڵەكانیان و خرابوونە ژێرچاودێری وردەوە و دوای ڕەزامەنديی دادوەر ئۆپەراسيۆنی دەستگیركردنیان دەستیپێكرد و هێزە ئەمنییەكانيش سەلامەتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عادل حەسەن: پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی مامۆستایان دابەشبكرێت ئەو كات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكات…
زیاتر ببینە

مامۆستایەكی زانكۆ: ئەم وێنەيە بیابانی سەماوە نییە پڕۆژەیەكە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ سەگە بێلانەكانی هەولێر

پڕۆژە وەك شەرمەزاری د. جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری ئاژەڵدۆستی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی،” ئەمەی…
Total
0
Share