سبەیشەو دانیشتووانی جیهان دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن دەبینن

ناوەندی گەردوونناسیی “گومەزی ئاسمانی” لە مۆسکۆ ڕایگەیاندووە، دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی زەوی سبەی شەوی هەینی دایردەیەکی گەردوونیی دەگمەن دەبینن.

لە ڕاگەیەندراوێکی ناوەندەکەدا هاتووە، “شەوی هەینی 22ی مانگ دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی زەوی دیاردەی دابارینی ئەستێرە کلکدارەکان Lyrid دەبینن”.

هەروەها “ئەگەر ئاسمان ساف بێت، خەڵک بە درێژایی هەموو شەوەکە دەتوانن دیاردەکە ببینن” و لەمساڵدا “نزیکی 18 ئەستێرەی کلکدار لە هەر کاتژمێرێکدا بە ئاسماندا دەکشێن و دادەبارێن”.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا سزای بەسەر چەند بەرپرسێكی ئەمریكادا سەپاند

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share