هیندستان گرفت بۆ شەكری جیهان دروستدەكات

هیندستان هەناردەكردنی شەكر كەمدەكاتەوە و بڕیارەكە قەیرانی شەكر و بەرزبوونەوەی نرخەكەی لێدەكەوێتەوە.

وەزارەتی بازرگانیی هیندستان، بڕیاری دا هەناردەكردنی شەكر بۆ وڵاتان كەمبكاتەوە، بڕیارێك كاردانەوەكانی خێرا دەركەوتن و وڵاتانی باشووری ئاسیا داوایان لە كارگەكانی شەكری هیندستان كردووە، زۆرترین بڕی شەكریان پێبفرۆشن و دەیانەوێت بڕی شەكری ئەمباركراویان زیادبكەن.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانیی هیندستان، لە ساڵی داهاتووەوە هەناردەكردنی شەكر كەمدەكرێتەوە، وڵاتەكە سەرەتا تەنها شەش ملیۆن تۆن شەكری سپی هەناردەی دەرەوە دەكات و لە قۆناغی دووەمدا كەمیدەكاتەوە بۆ سێ ملیۆن تۆن شەكر.

بڕیارەكەی حكومەتی هیندستان ناجێگیریی لە پێشبینییەكان بۆ بازاڕی خۆراك هێناوەتە ئاراوە، بە جۆرێك پێشبینیدەكرێت ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شەكری سپی، بەو پێیەی لێزمەباران لە بەرازیل بەربەستی بۆ شكاندنی قامیشی شەكر دروستكردووە و پرۆسەی بەرهەمهێنانی شەكری دواخستووە، ئەوەش وادەكات نرخی شەكر بەرزببێتەوە بەو پێیەی بەرازیل و هیندستان دوو سەرەكیترین بەرهەمێنەری شەكرن لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: كارەبای بەرزاییەكانی قەیوان كرایە پریپەید

بابەتی دواتر

چارەنووسی حیجاب لە تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share