وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، ڕۆژی سێشەممە 8ی کانونی یەکەم کوتانی خەڵکی بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر دەستپێدەکات.
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئامادەکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ کوتانی خەڵکی بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر ڕاگەیاندووە و ڕۆژی سێشەممە یەکەم بەریتانی لەناو کەرتی تەندروستیدا ڤاکسینەکە وەردەگرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، سەرەتا کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینەکە وەردەگرن و پاشان کەسانی بەتەمەن کە بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسەکە کەمە.
ئەو ڤاکسینەی کە بەریتانیا لە هاوڵاتییانی دەدات دروستکراوی کۆماپانیای فایزەری ئەمریکی بە هاوبەشی لەگەڵ بیۆنتیکی ئەڵمانییە و بەپێی کۆتا داتا ڤاکسینەکە لە ٪95 بەرگری لەش لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکات.
پێشتر کۆمپانیای فایزەر – بیۆنتیک، داوای لە ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کردبوو، مۆڵەتی بەپەلەی پێبدەن تا بتوانێت کوتان بە ڤاکسینەکەی دەستپێبکات.