لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە بریندارە

ئێوارەی دوێنێ بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژی گولە لە دووبرا کراوە لە ناحیەی شۆڕش و بەهۆیەوە کەسێکیان کوژراوە و براکەی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕوداوەکە کاتژمێر 4 ی پشنیوەڕۆی دوێنێ 5 ی کانونی یەکەم ڕویداوە و سەرهەڵدانەوەی کێشیەکەی کۆمەڵایەتییە، کە پێشتر ژنێک و دوو پیاوی تێدا کوژراوە”.

بە وتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، ڕوداوەکە ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا و کاتێک ژنێک و دوو پیاوی لەسەر کوژراوە.

برینداری ڕوداوی تەقەکردنەکەی دوێنێ گەیەنراوەتە شاری سلێمانی بۆ چارەسەر و بەپێی زانیارییەکان برینەکەی قورسە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریكا: هەڵبژاردنی پارێزگاكان پابەندیی عێراقییەكانی بە دیموكراسیەت دووپاتكردەوە

باڵیۆزی ئەمریكا دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانەی پابەندیی عێراقییەكانە بە دیموكراسیەت. ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق…
Total
0
Share