توركیا: لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 2100 كۆچبەر دیپۆرتكراونەتەوە

فەرمانگەی كۆچی توركیا رایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەك هەفتەدا زیاتر لە 2100 كۆچبەر لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا دیپۆرتكراونەتەوە.

سه‌رۆكایه‌تیى فه‌رمانگه‌ى كۆچى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا رایگه‌یاند، له‌ چێوه‌ى ئه‌و رێككاره‌ توندانه‌ى له‌ سنووره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر، له‌ كۆتا هه‌فته‌ى رابردوودا سێ هه‌زار و 645 كۆچبه‌رى نایاسایى و، له‌ سه‌رى ساڵه‌وه‌ تا ئێستاش 246 هه‌زار و 107 كۆچبه‌رى نایاسایى رێگریان لێكراوه‌ له‌ چوونە توركیا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌زار و 982 هاوڵاتیى ئه‌فغانى، 141 پاكستانى و سێ هه‌زار و 194 كۆچبه‌ر له‌ ره‌چه‌ڵه‌كى دیكه‌، به‌ كۆى گشتى پێنج هه‌زار و 317 كۆچبه‌رى نایاسایى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا (28ی تشرینی یەكەم تا 3ی تشرینی دووەم) دوو هه‌زار و 106 كۆچبه‌رى نایاسایى دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ 979یان ئه‌فغانى، 116 پاكستانى و هه‌زار و 11 كۆچبه‌ر له‌ ره‌چه‌ڵه‌كى جیاوازى دیكه‌ بوون.

فەرمانگەكە روونیشیكردووەتەوە، ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاسایانه‌ى تائێستا له‌ ناوه‌نده‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 18 هه‌زار و 832 كه‌س.

بابەتی پێشتر

واشنتن پۆست: ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی بە ئاراستەی ئێران رەوانە كردووە

بابەتی دواتر

ئەو خۆراكانەی بۆ تەندروستیی ددانەكان بەسوودن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share