ئەو خۆراكانەی بۆ تەندروستیی ددانەكان بەسوودن

پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت، تەندروستیی ددانەكان پێویستی بە خواردنی ماسی، چەرەسات و سەوزە گەڵادارەكان هەیە.

ئیڤان مۆسۆرۆڤ پسپۆڕی پزیشكی و نەشتەرگەریی ددان دەڵێت، دۆخی تەندروستیی ددان پشت بە سیستمی خۆراكیی مرۆڤ دەبەستێت.

دەشڵێت، لەپێناو پاراستنی دۆخی تەندروستیی ناودەم، پێویستە ماسی و بەرهەمە دەریاییەكان بخورێت. هەروەك دەكرێت چەرەسات، گێزەر و سەوزە گەڵادارەكان بۆ سیستمی خۆراك زیادبكرێت، بەهۆی ئەوەی هاریكاردەبن لە لابردنی كلسی كەڵەكەبوو لەسەر ددانەكان.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە، هێلكەی مریشك و كوڵەفرە بەهەمان شێوە سوودبەخشن بۆ تەندروستیی ددان، هەروەها میوە و سەوزە رەقەكان شێلانی پێویست بۆ پوك دەكەن و سوودمەندن.

هەمووكات شیرینی زیانبەخشن نییە، وەك ئەوەی ئیڤان دەیڵێت و روونیدەكاتەوە، هەنگوین و میوە شیرینەكان، ماددەی سروشتین، بۆیە پێویستە لەنێو سیستمی خۆراكدا بن و سوودبەخشن بۆ ددانەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگایەکی عێراق بەردەوامیی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەجەف ئاشکرایدەکات، لە پارێزگاکەیان چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا تۆمارکراوە. سندوس…
Total
0
Share