عێراق ئۆتۆمبێل دروستدەكات

عێراق پلانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی هەیە و دەیەوێت بە نرخێكی “هەرزان” بیفرۆشێت.

“چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، یەكێكیان گرێبەستكردنە بۆ هاوبەشیی تەكنەلۆجیا لەگەڵ میسردا”، ئەمە وتەی عەمار جەنابی راوێژكاری وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاریی عێراقە و دەڵێت، “وەزارەتەكە دەستیكردووە بە پلاندانان بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی عێراقی و پەرەپێدانی ئەو پیشەسازییە بە تەواوەتی”.

راوێژكارەكەی وەزارەتی پیشەسازی رایگەیاند، “ئۆتۆمبێلی سایپا لە ئێران بە 2800 دۆلار دەفرۆشرێت، كەچی لە عێراق نرخەكەی دەگاتە حەوت هەزار دۆلار و ئەوەش نیشانەی نادروستیی پلانە”.

عەمار جەنابی دەڵێت، “پێشتر عێراق ئۆتۆمبێلی سكانیای درستدەكرد و پێداویستییە گرنگەكانی لە چەند كۆمپانیایەكی تایبەتمەندەوە هاوردە دەكرد و لە ناوخۆدا پارچەكان لێكدەدران و ئۆتۆمبێلەكان دروستدەكران”.

بابەتی پێشتر

پێکانەکە چییە و کەی دەگەڕێتەوە؟ پێکان بەرۆکی مێسی-یشی گرت..

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر وردەكاری ڕووداوەكەی سەر شەقامی 100 مەتری بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی بەغداد

لەدوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکان، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە پردی “دوو نهۆم”ی بەغداد کرایەوە. بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکان زۆرینەی…
Total
0
Share