پۆلیسی هەولێر وردەكاری ڕووداوەكەی سەر شەقامی 100 مەتری بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە دوو كەس بە تۆمەتی ڕووداوی تەقەكردنەكەی سەر شەقامی 100 مەتری لە شاری هەولێر دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە شەقامی 100 مەتری بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕێك لە نێوان دوو كەسدا ڕوویدا كە تێیدا بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقەكرا و ژنێك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان برینداربوون، دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەكی بەكارهاتوودا گرت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كراون.

بابەتی پێشتر

عێراق ئۆتۆمبێل دروستدەكات

بابەتی دواتر

ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share