ساڵی نوێی خوێندن لە كەركوك و پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد

ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە كەركوك و پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان لێدرا.

بە بەشداریی ملیۆنان خوێندكار ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە كەركوك و پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 600 خوێندنگای نوێ دەخرێنە خزمەتەوە و لە کۆتایی ئەمساڵیشدا ژمارەی ئەو خوێندنگا نوێیانە دەگاتە هەزار دانە.

وتیشی، ”ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو باشترە و کتێبی خوێندن گەیەندراوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لەوێشەوە بۆ قخوێندنگاکان و ئامادەکراون بۆ دابەشکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share