سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان رایگەیاند، چەند رۆژێک بەر لە هێرشکردنە سەری ئاگاداری پیلانەکە بووە و هاوکات چەند بەرپرسێکیشی بە تێوەگلان لە تاوانەکە تۆمەتبارکرد.
عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان رایگەیاند، “چوار بەرپرسی گەورەی پاکستان پلانی کوشتنی منیان داناوە وبە دوای بیانوویەکەدا دەگەڕێن بۆ ئەوە”.
باسی لەوەش کرد، “بە دیاریکراوی شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی ئێستای پاکستان و رەنا سەنائەڵا وەزیری ناوخۆ لە پیلانی کوشتنەکەم تێوەگلاون، دوو رۆژ بەر لە هێرشەکەش من بەوەم زانی”.
داوایشیکرد، “لایەنگرانم بڕژێنە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو حکومەتە “هاوردەکراوە” بجەنگن”.
دوێنێ پێنجشەممە عیمران خان لە کاتێکدا بەشداریکرد لە رێپێوانێکدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی حکومەتی ئێستای پاکستان، لەکاتێکدا بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێکەوتووت تەقەی لێکراو و برینداربوو”.
برینەکەی عیمران خان لە قاچیدا بوو و هەر زوو پزیشکەکان لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە دڵنیاییان دا.