لە گوگڵ گەڕان بەدوای چۆنێتی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ لەلایەن ئۆكرانییەكانەوە ‏زیادیكردووە

ئۆکرانییەکان ڕاهێنان دەکەن لەسەر بەکارهێنانی بۆمبی دەستی

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکرد، دوێنێ هەینی گەڕان بەدوای چۆنێتیی دروستکردنی بۆمبی دەستی “مۆلۆتۆڤ” لە پێگەی گوگڵ ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە، کەلەلایەن هاوڵاتییانی ئۆکرانی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گەڕانی بۆکراوە.

پێشتر وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، هاوکاریی سوپای وڵاتەکەیان بکەن لە بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕوسیا، هەروەها لە کیێڤ دوێنێ هەینی چەک بەسەر ژمارەیەکی زۆر خەڵکی پایتەختدا دابەشکرا.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، زۆرترین گەڕان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و لەژێر ناونیشانی “چۆنێتیی دروستکردنی مۆلۆتۆڤ” کراوە و لەکاتژمێرەکانی کۆتایی دوێنێ هەینیدا ژمارەی گەڕان بەو ناونیشانە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەتەوە.

بۆمبی دەستی لە شلەی گڕگرتوو، بوتڵی شوشە و پارچە پەڕۆ دروستدەکرێت، بەجۆرێک شلە یان سوتەمەنییەکە دەکرێتە ناو بوتڵەکەوە و بە پارچە پەڕۆکە بوتڵەکە دادەخرێت و بەشێکیشی بۆ گڕگرتنی دەهێڵرێتەوە.

پێشتر جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا حەنا مالیار رایگەیاند، گرنگە هەموو لایەک بەرگریی بکەن، داواشی لە ئۆکرانییەکان کرد چەکی ناوخۆیی بەکاربهێنن و هەوڵی دروستکردنی بدەن بۆ هاوکاریکردنی سەربازانی وڵاتەکەیان.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا لە پێگەی فەرمیی وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، “داوا لەهاوڵاتییان دەکەین هاوکاریمان بکەن بۆ دوورخستنەوەی هێزی دوژمن، بۆمبی مۆلۆتۆڤ دروستبکەن و جوڵەی دوژمن ئیفلیج بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
Total
0
Share