بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناو و ناوبانگی هونەرمەند باکووری بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، مەرگی هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرهەنگ و رۆشنبیریی کوردی، بەڵام ناو و ناوبانگی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندویی دەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد باکووری پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “مەرگی هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرهەنگ و رۆشنبیریی کوردی، کەسایەتییەکی گەورەی لە بوارەکانی موزیک ، نووسین و پەروەردە لەدەستدا”.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، “هونەرمەند باکووری مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە کاری گەورە و نایابی لە دوای خۆی بۆ گەلەکەمان بەجێهێشت و ناو و ناوبانگی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا رایگەیاندووە، “پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەرمەندان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانم. لە خوای گەورە داواکارم رۆحی مامۆستا باکووری شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە…
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
Total
0
Share