وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 22 هەلی دامەزراندنی راگەیاند بەمەبەستی کارکردن لە ماڵەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی.
بهرێوهبهرایهتیی گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی سلێمانیِ ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “دوا بە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بە دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە رۆژانی رابردوودا ، لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنرا، پاش گفتوگۆی ورد بۆ رەخساندنی هەلی یەکسان و خزمەتکردنی زیاتر بە ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و بڕیاردرا بە کاراکردنی لینکی فۆڕمی دامەزراندن لە رۆژی یەکشەممە لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو پسپۆڕیانەی ئاماژەیان پێدراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بە شێوەی ئۆنلاین تەنها دوو هەزار و 200 بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە و پڕۆسەکە دەوەستێت، لە قۆناغی دووەم 220 کەس بەپێی خاڵبەندی لەو ژمارەیە جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێیەم 22 کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن”.
ئاشکراشی کرد، ” هەلی دامەزراندنەکان بۆ پسپۆڕییەکانی توێژەری کۆمەڵایەتی بەم شێوەیە دەبن (شەش توێژەری کۆمەڵایەتی، شەش توێژەری دەروونی، 10 چاودێر هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی )”.