بە هۆی مووشەکێکی چینییەوە، ئیسپانیا گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

بە هۆی دەرچوونی مووشەکێکی چینی لەسەر رێڕەوی خۆی مەترسی کەوتە سەر بەشێک لە خاکی ئیسپانیا و بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتە ئاسمانییەکان لە ژمارەیەک فڕۆکەخانە وەستا.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “تەنێکی ئاسمانی هاتووەتە ئاسمانی ئیسپانیا، کە پێکهاتووە لە مووشەکێک کە کێشی 23 تۆن دەبێت و لە لایەن چینەوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد ، “مووشەکەکە لەسەر رێڕەوی ئاسایی خۆی لایداوە، لە رێگەدا بووە بۆ کەوتنە خوارەوە بۆ سەر زەوی و خاکی ئیسپانیاش یەکێک بووە لەو شوێنانەی ئەگەری کەوتنەخوارەوەی هەیە”.

ئاشکراشی کرد، “لە دوای ئەوەی گەشتەکان بۆ ماوەی چل خولەک راوەستان دواتر بە شێوەیەکی ئاسایی دەستیانپێکردووەتەوە”.

کەوتنە خوارەوەی ئەو مووشەکە چینییە، بە گەورەترین کەوتنەخوارەوەی مووشەکی بۆشایی ئاسمان هەژماردەکرێت لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

 

بابەتی پێشتر

پێنج شێر لە باخچەیەکی ئاژەڵان هەڵاتن

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ژمارەیەک هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share