موراد قەریلان باس لە ناوەڕۆکی نامەیەکی مام جەلال دەکات بۆ پەکەکە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەبارەی نامەیەکی مام جەلال بۆ سەرکردایەتی پەکەکە لە ساڵی 1990 دا ئاشکرای دەکات لەسەر داوای مام جەلال کەسێکیان وەک نوێنەری پەکەکە ناردوەتە ئەمریکا.

موراد قەریلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ستێرک تیڤی نزیک لە حزبەکەی ڕایگەیاندووە، ” ساڵی 1990 لەلایەن ئەمریکاوە شاندێکی پێکهاتوو لە هەرچوار پارچەی کوردستان بانگهێشتی واشنتۆن دەکرێت، پەکەکە ڕەتیدەکاتەوە کە بڕواتە ئەمریکا، بەڵام لەسەر داوای مام جەلال، پەکەکە کەسێک وەکو نوێنەر دەنێرێت و مام جەلال ناوی پەکەکە لە سەرووی ناوی پارتە کوردییەکاندا دەنووسێت”.

قەریلان لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “لەو کاتەدا مام جەلال نامەیەک بۆ پەکەکە دەنێرێت و تێیدا دەنووسێت  ئەگەر پەکەکە بەشداریی لەو شاندەیەدا نەکات ئەوا، ئەو شاندە قورسایی و بایەخی خۆی لەدەست دەدات بۆیە مام جەلال داوای لە پەکەکە کرد بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی باشور و بۆ گەلی باشور، بەشداریی لەم شاندەدا بکات”.

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە، موراد قەرەیلان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەحمەد بامەڕنێی  ئاگاداری ئەو نامە و هەوڵەکانی مام جەلال بووە، “هەر بۆیە لەو کاتەدا ئەگەرچی پەکەکە بۆ خۆی بەشداری لە شاندەکەدا نەکرد، بەڵام کەسێک بە ناوی عیسمەت شەریف ڤانلی وەکو نوێنەری پەکەکە لەو کاتەدا لە ناوشاندەکەدا چووە واشنتۆن و پەیامەکەی پەکەکەی لەوێ خوێندەوە”.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: چاوەڕێی گۆڕانکاری لە بایدن دەکەین

بابەتی دواتر

ترەمپ بۆ یەکەمجار دانی بە شکستدانا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
12
Share