برنجی ئەمریكی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی تایبەت بە سەبەتەی خۆراك گەیشتووە عێراق و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی، لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراكی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی گەیشتووەتە عێراق و بەمنزیكانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نموونەی برنجەكە وەرگیراوە و نێردراوە بۆ پشكنین لە لایەن بەشی كۆنترۆڵ و كوالێتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانییەوە و لە پكشنین دەرچووە و دواتر دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

جەختیكردەوە، “وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەوڵدەدات ئەو سەبەتە خۆراكەی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت كوالێتییەكەیان باش بێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بابەتی دواتر

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو لە سلێمانی گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share