بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک بکرێت.
بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنی ژمارە هەشتی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت و لە بڕگەی یەکەمدا چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوێندی یاسایی دەخۆن.
هەر لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “لە بڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی مەدەنی فیدڕاڵی دەکرێت و لە بڕگەی سێیەمیشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا بەڕێوەدەچێت”.
هاوکات بڕیارە لە بەشی چوارەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی منداڵ بکرێت و بە کۆمەڵێک گفتوگۆی گشتی کۆتایی بێت”.