ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، یانه‌کانی ئینتراخت فرانکفۆرت و تۆتنهام دوایین بلیتی قۆناغی 16یان بڕی.
یانه‌ی مارسیلیا له یاریگای “فیڵدڕوم” میوانداریی تۆتنهامی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی تۆتنهام له خوله‌که‌کانی 54، 91 له‌لایه‌ن کلیمۆنت لۆنگلێت و پیێر ئیمێل هۆیبێرگهوه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی مارسیلیا له خوله‌کی 45 له‌لایه‌ن شانسێل مبیمبا-وه تۆمارکرا.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پۆرتوگالی یاریکرد، یارییه‌که به بردنه‌وه‌ی یانه ئه‌ڵمانییه‌که (1-2) کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی ئینتراخت له خوله‌که‌کانی 62، 72 له‌لایه‌ن دایچی کامادا و ڕاندال کۆلۆ موانی-یه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی لشبۆنهش له خوله‌کی 39 له‌لایه‌ن ئارسه‌ر گۆمێزه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه‌کانی تۆتنهام و ئینتراخت فرانکفۆرت به پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می گرووپی چواره‌م گه‌یشتنه قۆناغی (16)، هه‌رچی یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پۆرتوگالییه به پله‌ی سێیه‌م بۆ خولی ئه‌وروپی دابه‌زی.
ئه‌نجامی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و (گه‌ڕی شهشهشهمی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ):
سپۆرتینگ لشبۆنه 1-2 ئینتراخت فرانکفۆرت
مارسیلیا 1-2 تۆتنهام
لیڤه‌رپوڵ 2-0 ناپۆلی
گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز 1-3 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام
بایرن میونشن 2-0 ئینته‌ر میلان
ڤیکتۆریا پلزن 2-4 به‌رشلۆنه
گرووپی یه‌که‌م
ناپۆلی (یه‌که‌می گرووپ)
لیڤه‌رپوڵ (دووه‌می گرووپ)
ئه‌یاکس (بۆ یوروپا لیگ)
گرووپی سێیه‌م
بایرن میونشن (یه‌که‌می گرووپ)
ئینته‌ر میلان (دووه‌می گرووپ)
به‌رشلۆنه (بۆ یوروپا لیگ)
گرووپی چواره‌م
تۆتنهام (یه‌که‌می گرووپ)
ئینتراخت فرانکفۆرت (دووه‌می گرووپ)
سپۆرتینگ لشبۆنه (بۆ یوروپالیگ)