هێڵی بەرگریی بەرشلۆنە دەبێتە چێڵسی

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزانی دیکەی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای سەرکەوتنی گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی ئەندریاس کریستنسنی سەنتەری بەرگریی چێڵسی، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی سیزار ئازپیلیکوێتا و مارکۆس ئەلۆنسۆ دەستپێکردووە.

سیزار ئازپیلیکوێتا کاپیتانۆ و بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی چێڵسی-یە، دەتوانێت لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری و باڵی چەپیشدا یاری بکات.

مارکۆس ئەلۆنسۆش بەرگریکاری باڵی چەپی هەمان یانەیە، پێشتر لەلایەن ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکەوە بە ئامانج کراوە، بەڵام لە گواستنەوەیدا سەرکەوتوو نەبوون.

موندۆ نووسیویەتی، ئەگەرەکانی دەستبەرداربوون لە ئالڤێس، لۆنگلێت، ئومتیتی، دێست، زۆر بەهێزن و بڕیار دراوە بۆ وەرزی نوێ یاریزانی نوێ لە جێگەکانیان دابین بکرێت.

بابەتی پێشتر

چۆن پارێزگاری لە ددانەکانت دەکەیت لەماوەی دووگیانیدا؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر منداڵێک بە یاریی جۆلانێ گیان لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share