بەرشلۆنە شەش یاریزانی ئاگاداركردۆتەوە بڕۆن

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە شەش یاریزانی ئاگاداركردۆتەوە كە ڕیزەكانی یانەكە جێبهێڵن و ئەزمونێكی نوێ تاقیبكەنەوە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە لە ڕیگەی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكەوە داوایان لە شەش یاریزان كردووە كە لە یانەكە بڕۆن.

ئەو شەش یاریزانە ئۆمتیتی، ریكی پوچ، برایسوایت، لونگلیت، پیانیچ، مینگوێزا بوون.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، تا ئێستا هیچ یەكێك لەو یاریزانانە ڕازی نەبون گرێبەستەكەیان هەڵوەشێننەوە بڕۆن.

سەرجەمیان وتویانە گرێبەستیان لەگەڵ یانەكە هەیە و پابەند دەبن پێیەوە.

چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە شەش یاریزانی بۆ بفرۆشن تا بتوانێت پێنج یاریزانی نوێ بكڕێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی یۆێفا لەسەر پاریس وەڵامی ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە

بابەتی دواتر

ئێران داوای بەرەنگاربوونەوەی خۆڵبارینی عێراق و ناوچەكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share