جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، گەندەڵی ئالنگارییەکی گەورەیە لە عێراق و بووەتە لەمپەڕ گەشکردن و پێشکەوتنیی.
جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری مێری رایگەیاند، “گەندەڵییەکی گەورە لە عێراقدا، بووەتە ئالنگارییەک لەبەردەم عێراقیەکاندا، گەندەڵی بووەتە لەمپەڕ لەبەردەم پێشکەوتن و گەشەسەندن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات، راوێژیان پێدەکەین و پێشنیاریان پێدەدەین.”.
باسی لەوەش کرد، “ناتوانم بۆردومانەکانی ئێران و تورکیا لە عێراق بووەستێنم، ناتوانین ناوچەی دژە فڕین دروستبکەین، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و تەواوی لایەنە سیاسییەکان بەرەنگاری ئەو ئالنگاریانە ببنەوە”.