گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ بە رووداوی ھاتوچۆ گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە سۆران، گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ بە ناوی زانا زکری دۆڵەمەڕی گیانیلەدەستدا.

موحسین شەمزینی بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگای سەرەکیی دێلزیان – سۆران، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا شوفێری ئۆتۆمبێلێک گیانیلەدەستدا.

بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی سۆران وتی، ڕووداوەكە لە جۆری لادان لە رێگا بووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا کۆرۆلا كۆنترۆڵی لەدەستداوە، بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی بە ناوی زانا زکری ئەحمەد دۆڵەمەڕی كە تەمەنی 27 ساڵ بوو گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازادبوونی زیندانییەکانی سوریا ئومێد لای کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی هەرێم دروستدەکات

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو زیندانی سیدنایا لە سوریا شکێنرا و سەدان زیندانیکراوی سوری و بیانی رزگاریانبوو، لە نێوانیاندا…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بنکەیەکی نوێیان کردووەتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی دانەوەی پارەی کارەبادا کێشەیان بۆ…
Total
0
Share