سودانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە یاسای دادگای فیدڕاڵی پێكدەهێنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای پێداچوونەوە بە یاسای دادگای فیدراڵیدا دەكات و لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكدەهێندرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راوێژكارانی دەستووری و ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەمێندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی راسپاردووە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە یاسای دادگای فیدراڵی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە رێگای رەشنووسی ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادەدەكرێت پێداچوونەوە بە هەندێك دەقی دادگای فیدراڵیدا دەكرێت كە نیگەرانی لێكەوتووەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەت سوورە لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ تەواوی لایەنەكان بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونیان سەبارەت بە یاسای تایبەت بە دادگای فیدراڵیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی…
Total
0
Share