دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندران

حكومەتی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بكرێن بە پشووی فەرمی.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەپشتبەستن بە ڕەزامەندیی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە هەردوو ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوودا ڕابگیرێت و ئەو دوو ڕۆژە بكرێن بە پشووی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕوونیكردەوە، ڕاگەیاندنی ئەو دوو پشووە بۆ ئەوەیە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕێوشوێنە لۆجستییەكانی پرۆسەی دەنگدان تەواوبكات.

ئەوەش هاتووە، هەماهەنگی دەكرێت لەنێوان وەزارەت و فەرمانگە ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هەڵبژاردن و پشتیوانیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: داوا لە مامۆستایان دەکەین لە ئەمڕۆوە دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە

بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە بەردەوامیدان بە بایکۆت لەلایەن مامۆستایانەوە…
Total
0
Share