ئاسایشی عێراق دەستگیركردنی سێ داواكراو لە سلێمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت، ئەندامی یەك خێزانن و تۆمەتبارن بە تیرۆر.
بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە بە بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ داواكراو دەستگیركران.
دەشڵێت، تۆمەتبارەكان ئەندامی یەک خێزانن و بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا-وە داواكراون.