لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا و هێزە ئەمنییەكان زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق واژووی لەسەر لیستی وەزارەتی كارەبا و هێزە ئەمنییەكان كردووە و چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەكانیان رەوانە بكرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق واژووی لەسەر لیستی وەزارەتی كارەبا و هێزە ئەمنییەكان كردووە و چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەكانیان رەوانە بكرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی، ” وردبینی لە لیستەكان كراوە و كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەچن و هیوادارین بۆ مانگی داهاتوو لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی خۆبەخش لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تـ.ـەرمی گەشتیارە عەرەبەکەن

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی خۆبەخش لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تـ.ـەرمی گەشتیارە عەرەبەکەن وێنە: عەلا ڕەمەزان – تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share