رێژەی گەشەی ئابووریی عێراق لە ساڵی 2023 ئاشکرا کرا

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا رێژەی چالاکییە ئابوورییەکان بۆ ساڵی 2023 لە جیهانی عەرەبی ئاشکرادەکات.
 
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ژینگەی ئابووری لەسەر ئاستی جیهانی لەم ماوەیەی دواییدا ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە، بەهۆی ئەو شەڕەی لە نێوان رووسیا و ئۆکرنیا دروستبووە هاوکات ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا سەپێندراوە کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە”.
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، “دۆخی ئابووری بەراورد بە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە جێگیریدایە، بەڵام تێکڕای هەڵاوسان بە شێوەی خێرا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زیادبووندایە، هیچ دڵنیاییەک لە دۆخەکەدا نییە و ئەگەری روودانی گۆڕانکاریی سلبی هەیە”.
 
ئاشکراشی کردووە، ” لە ناوچەکەدا کۆی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی راستەقینە لەمساڵدا %5.0 بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا لەساڵی 2021 تەنها %4.1 بووە”.
 
هەر لە راپۆرتەکەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا هاتووە، “بۆ ساڵی داهاتوو گەشەی ئابووری لیبیا پلەی یەکەمی دەوڵەتە عەرەبییەکان دەگرێت و پێشبینی دەکرێت بگاتە %17.9 دوای ئەویش جیبۆتی دێت کە گەشەی ئابووریەکەی دەگاتە %5 دواتریش مۆریتانیا دێت %4.8 گەشەی ئابووری دەکات، هاوکات عێراق بە پلەی حەوتەم دێت وگەشەی ئابوورییەکەی دەگاتە %4.0”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خاوەنکارانەی قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی کار ئەو خاوەنکارانە ئاگاداردەکاتەوە کە قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بەپێى ڕاپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق سەرپەرشتیی هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە…
Total
0
Share