بەهۆی رووخانی پردێکەوە لە هیندستان 132 کەس گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە پردێک کە بۆ سەردەمی داگیرکاریی بەریتانیا دەگەڕێتەوە و لەمدواییانەدا حکومەتی هیندستان نۆژەنیکردووەتەوە ڕووخا و بەهۆیەوە 132 کەس گیانیان لەدەستدا.

پێشتر لە دوای ڕووخانی پردەکە بەرپرسان ڕایانگەیاند، 120 کەس گیانیان لەدەستداوە بەڵام ئێستا ژمارەکە بۆ 132 کەس بەرزبووەتەوە.

میدیاکانی هیندستان لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە زیاتر لە 500 کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون لەسەر پردەکە بوون لەکاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی بۆنەیەکی ئایینیدا، لەوکاتەدا ڕاگرەکانی پاڵپشتیکردنی پردەکە پچڕاون و پردەکە ڕووخاوە.

بریجێش ویلیا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، زیاتر لە 80 کەس ڕزگارکراون و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرزببێتەوە لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی گەڕان بەدوایاندا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: لە هەر 100 هەزار عێراقییەک 80یان تووشی شێرپەنجە دەبن

بابەتی دواتر

زیاتر لە 90 ملیار دۆلار داهاتی نۆ مانگی فرۆشتنی نەوتی عێراق بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرویج فڕۆكە دەداتە ئۆكرانیا

سەرۆك وەزیری نەرویج لە ماوەی سەردانەكەیدا بۆ كێڤی پایتەختی ئۆكرانیا رایگەیاند وڵاتەكەی فڕۆكەی شەڕكەری F-16 دەدات بە ئۆكرانیا.…
زیاتر ببینە

تەپڵی شەڕ مانۆڕی ئەتۆمیی تێكەوت
سەرۆكی ئۆكرانیا لە میونخەوە: ڕوسیا و جوداخوازەكان شەڕیان دەوێت، نەك ئێمە

لە دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا گرژی بەردەوامە، لایەنگرانی ڕوسیا، ئۆكرانیا بە هێرشكردنە سەریان تۆمەتبار دەكەن، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا بەپێچەوانەوە،…
Total
0
Share