تەلەفریکێک لە بەرزیی 900 پێوە یەکێک لە کێبڵەکانی دەپچڕێت

تەلەفریكێک کە هەشت کەسی هەڵگرتووە لە بەرزیی 900 پێوە یەکێک لە کێبڵەکانی دەپچڕێت و لە کارەسات نزیکدەبێتەوە.

رووداوەکە لە وڵاتی پاکستان روویداوە، کاتێک هەشت کەس کە شەشیان منداڵبوون ویستوویانە بچن بۆ قوتابخانە بەڵام لە ناوەڕاستی رێگەکەدا یەکێک لە کێبڵەکانی تەلەفریکەکە دەپچڕێت.

لە کاتی رووداوەکەدا بەهۆی دروستبوونی ترسەوە ژمارەیەک لە منداڵەکان دۆخی تەندروستییان تێکدەچێت، دوای ئەوەی لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە چارەسەری سەرەتاییان بۆ دەکرێت، دواتر دەتوانرێت رزگاربکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share