هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە سایتە گەورە جیهانییەکان چی بوو؟

خوێنەران و بەکارهێنەرانی سایتە جیهانییە بەناوبانگەکان گلەیی ئەوەیان کردووە، کە ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە وێبسایتەکان کاریان نەکردووە.

بەکارهێنەران کاتێک دەیانویست وێبسایتەکانی وەک (ڕیدیت، ئەمازۆن، تیوتیچ) بکەنەوە دوای ماوەیەک تەنها error ێکی پێدەدان و دەیوت سایتەکان بەردەست نییە.

کارنەکردنی وێبسایتەکان ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکانیشی گرتەوە و سایتەکانی وەک، (گاردیان، فاینشاڵ تایمز، بی بی سی) هەمان کێشەیان هەبووە.

سایتەکان تەنها error503 یان دەدایە بەکارهێنەران و هەوڵدان لەگەڵیشیدا دەیگەیاندیتەوە خاڵی سەرەتا.

هۆکاری ئەم کێشەیە وەک سۆشیاڵ میدیای وێبسایتە لەکارکەوتووەکان بڵاویانکردووەتەوە هاتووە، “هۆکاری ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای Fastly چونکە کۆمپانیاکە چەند خزمەتگوزارییەک پێشکەشی ئەو وێبسایتە جیهانییانە دەکات”.

بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوە و کارکردنە لە خزمەتگوزارییەکانیدا بۆیە سایتەکان وەستاون.

پێشتریش کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو، بەهۆی کارکردنی ناوخۆی کۆمپانیاکەوە ڕەنگە هەندێک لە وێبسایتەکان نەکرێنەوە یان درەنگتر بکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ پاراستنی مافە ئاوییەکانمان

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: دەستبەکاربوونی ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان فاکتەری ئارامیی زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share