ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، هێزەكانیان لە یەكێك لە بازگەكانی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر (136) كیلۆگرام ماددەی ئەسید و (140) گرام ماددەی حەشیشدا.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمشەو یەكشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە سەرپەرشتیی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لە چێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە ئابوریی هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەریی خراپی لەسەر كۆمەڵگە دەبێت، لە یەکێک لە بازگەکانی دەروازەی شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەر (136) كیلۆگرام ماددەی ئەسید كە لەناو دەبەی سووتەمەنیدا شاردرابووەوە، لەگەڵ (140) گرام ماددەی حەشیش و ئامێری پێوانەکردن (تەرازوو).

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، “دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س. ق. م) لەدایكبووی 1987 و (ر. ه. م) لەدایكبووی 1995 كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن و بەپێی زانیارییەكانیش ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە بێرنابیۆ دوو خاڵی لەدەستدا

بابەتی دواتر

دایكی د. كازم: بزانم كێ كوڕەكەمی ژەهرخواردكردووە بە دەڕنەفیز چاوی دەردەهێنم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share