(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە بێرنابیۆ دوو خاڵی لەدەستدا

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی جیرۆنای کەتەلۆنی بووەوە و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (12)ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانەی جیرۆنای کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکی 70 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆرەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش بە لێدانی سزا لە خولەکی 80 لەلایەن کریستیان ستیوانی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی شاهانەی مەدرید بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ و جیاوازی خاڵێک بەرامبەر بەرشلۆنە گەڕایەوە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا، یانەی جیرۆنا بە 10 خاڵەوە چووە پلەی 16.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share