خالید شوانی دەستبەكاربوو

خالید شوانی

وەزیری نوێی دادی عێراق دەستبەكاربوو و بەڵێنی خزمەتكردنی هاوڵاتییان دەدات.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا، ژمارەیەك لە وەزیرانی نوێ دەستبەكاربوون.

ئەمڕۆش خالید شوانی، كە لە پشكی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی وەزیری دادی وەرگرتووە، لە وەزارەتەكەی دەستبەكاربوو.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا وەزیری نوێی داد بەڵێنیدا لە خزمەتی خەڵكدا بێت و رایگەیاند، هەوڵدەدەن زۆرترین دەسەڵات بدەنە بەڕێوەبەر و سەرۆك بەشەكان.

خالید شوانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر فەرمانبەرێك خزمەتی باش بكات هانیدەدەن بۆ خزمەتكردنی باشتر، هەر فەرمانبەرێكیش كەمتەرخەم یان گەندەڵ بێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووپاتیشیكردەوە، خزمەتكردنی هاوڵاتییان لایان مەبەستە و لەو كاروانەدا ئەوەی باش بێت باشتری دەكەن و چاكسازیی چلۆنایەتی ئەنجامدەدەن.

خالید شوانی لە چەند دێڕێكدا:

لە ساڵی 1975 لەدایکبووە
خیزاندارە
دکتۆرای لە یاسادا هەیە
ساڵی 2014 بۆ 2016 راوێژکاری یاسایی سەرۆک کۆماری عێراق و وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بووە
ساڵی 2013 سەرۆکی لیژنەی باڵای دارشتنەوەی یاساکانی عێراق بوو
ساڵی 2006 بۆ 2010 ئەندام و بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بووە
ساڵی 2010 بۆ 2014 سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە
لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەند بووە، تا وەرگرتنی پۆستی ئێستای.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. شەڕە تەقە روویدا و کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێری فرۆشتگای خوێندنگەکان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان…
Total
0
Share