سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێری فرۆشتگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێری کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان دەکەین.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا فرۆشگای خوێندنگەیەک بەهۆی نەخۆشکەوتنی ژمارەیەک خوێندنگە داخرا، دواتر فرۆشگاکە کرایەوە و لە ئێستادا بەردەوام چاودێری دەکەین”.

باسی لەوەش کرد، “ئەوەندەی ئێمە چووین و پشکنینمان بۆ فرۆشگاکە کردووە لە ئێستادا کوالێتی خواردنەکان و پاکو خاوێنی لە ئاستێکی باشدایە”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین، بەردەوام چاودێری دەکەین، هەندێک فرۆشگا تەواو پابەندن و هیچ کێشەیەکیان نییە، هەشمانە وەسلی غەرامە یان ئاگادارکردنەوەی بۆ دەردەکەین، هەر فرۆشتگایەکیش پابەند نەبێت بە دڵنیاییەوە دادەخرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share